وێستگەنیوز_
ئەمرۆ پێنجشەممە 2ـی 1ـی 2025، شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە دوو کاتی جیاوازدا لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و نومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک، شاندی دەم پارتی کە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان، سرری سوورەیائۆندەر و ئەحمەد تورک، ئەمڕۆ کاتژمێر 01:30ـی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ نومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆدەبنەوە. کۆبوونەوەکە لە پەرلەمانی تورکیا دەبێت.
شاندەکە هەر ئەمڕۆ کاتژمێر 03:00ـی دوای نیوەڕۆ، لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کۆدەبێتەوە.
دوای ئەوەی رۆژی 28ـی 12ـی 2024، شاندی دەم پارتی لە ئیمراڵی دیداری لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە سازکرد، بڕیاری دا لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و رێکخراوەکاندا کۆببێتەوە.
بەگوێرەی پلانەکە، دوای دیدار لەگەڵ پارتە سیاسییەکان، ئینجا لەگەڵ رێکخراوەکاندا کۆدەبێتەوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەگەڵدا دەکات.
AM:11:56:02/01/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه