یه‌كه‌م وێنه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی نیو ئۆرلیانز بڵاوكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی ئه‌مریكا وێنه‌یه‌كی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌یی نیو ئۆرلیانزیان بڵاوكرده‌وه كه به‌بارهه‌ڵگره‌كه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سی كوشت و بریندار كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وتەبێژی پۆلیسی ویڵایەتی نیوئۆرلیانزی ئه‌مریكا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ساڵی نوێ، ڕووداوێکی کوشندە لە ویلایەتەکەمان ڕووی دا، کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی بە ژمارەیەک کەسدا کێشا و لە ئەنجامدا لانی کەم 10 کەس گیانیان سپارد و نزیکەی 30 کەسی دیکەش بریندار بوون."
به‌رپرسانی ئه‌مریكا بۆ بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز رایانگه‌یاند كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی نیو ئۆرلیانز خه‌ڵكی شاری هیوستن له ویلایه‌تی ته‌كساس بووه و ته‌مه‌نی 42 ساڵه و ناوی شه‌مسه‌دین به‌حر جه‌بار بووه.
لای خۆیه‌وه کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە بڵاویكرده‌وه كه هێرشبەرەکەی نیو ئۆرلیانزی ئەمریکا ئاڵای د*ا*ع*ش*ی هەڵگرتووە.
ئاژانسی فرانس پرێس-یش له زاری هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ئاڵای داعش هه‌بووه و له شوێنی رووداوه‌كه‌ش ده‌مانچه‌یه‌ك و چه‌كێك هه‌بووه.
هاوكات تۆڕی ABCی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه لێكۆڵه‌ران كارده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی په‌یوه‌ندی تۆمه‌تباری هێرشه‌كه به رێكخراوی تیرۆریستی د*ا*ع*ش-ه‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا كوژرانی هێرشبه‌ره‌كه‌یان پشتڕاستكرده‌وه و رایانگه‌یاند كه له‌وكاته‌ی له بارهه‌ڵگره‌كه‌ی دابه‌زی و تفه‌نگێكی پێ‌بوو، كوژرا.
پۆلیسی نیو ئۆرلیانز و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه هێرشه‌كه‌یان به هێرشێكی تیرۆریستی وه‌سفكرد و نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵییش رایگه‌یاندووه، كه وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا، هێرشبه‌ره‌كه به‌نیازبووه كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام بدات و هه‌وڵی داوه به بارهه‌ڵگره‌كه‌ی زۆرترین كه‌س بكات به‌ژێره‌وه.
PM:10:51:01/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 2644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت