ئیسرائیل هۆشداری ده‌دات له‌ فه‌رمانڕه‌وا نوێیه‌كانی سوریا

‌جۆلانی و سه‌ركرده‌ی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ سوریا له‌ دیمه‌شق

وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیسرائیل هۆشداری‌ دا له‌ فه‌رمانڕه‌وا نوێكانی‌ سوریا و به‌ "کۆمەڵێک جیهادی توندڕەو ناویبردن"، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ڕێی‌ كه‌ناڵه‌ دیپلۆماتییه‌كانه‌وه‌ كار بۆ پاراستنی ئۆتۆنۆمی كورد له‌ باكوری سوریا ده‌كات.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، گدعۆن ساعر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل هۆشداریی له‌ به‌رپرسانی‌ ئیداره‌ی نوێی سوریا دا و له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رادیۆییدا وتی‌: "كۆمه‌ڵێك جیهادی توندڕه‌ون كه‌ له‌ ئیدلیبه‌وه‌ به‌ ئاسانی‌ روویان له‌ دیمه‌شق كرد".

هاوكات نیگه‌رانی خۆی له‌ دۆخی كه‌مینه‌كان به‌تایبه‌ت كورد ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئیسرائیل له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵه‌ دیپلۆماتییه‌كانه‌وه‌ كار بۆ پاراستنی ئۆتۆنۆمی كورد له‌ باكوری سوریا ده‌كات.

هاوكات ساعر باسی‌ له‌ نوێبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ كرد له‌سه‌ر رووداوه‌كانی سوریا، ئیدانه‌كردنی چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل له‌ خاكی سوریا له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل وتی، "توركیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان، هێڵێكی دوژمنكارانه‌ و ئیستفزازی به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل نیشان ده‌دات".

گدعۆن ساعر جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ له‌م قۆناغه‌دا ئیسرائیل هیچ نیازێكی نییه‌ بۆ هه‌نگاونان دژی‌ ئه‌نقه‌ره‌.



PM:10:22:01/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت