لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا لە بۆردوومانێکی ئيسرائيلدا بۆ سەر غەززە 10 کەس کوژران
وێستگەنیوز_
لە يەکەم رۆژی ساڵی نوێدا شەڕی ئيسرائيل و حەماس بەردەوامە، لە بۆردوومانێکی ئيسرائيلدا بۆسەر کەمپەکانی جیبالييا و بورەيج لە غەززە 10 کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دوو موشەک لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی وڵاتەکەی کراوە، کە يەکێکيان لە ناوچەی نەگێڤ کەوتووەتە خوارەوە و ئەوي ديکەيان لەلايەن سيستمی بەرگری وڵاتەکەوە وەڵامدراوەتەوە.
لە بەرامبەردا، حەماس بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و رایگەیاند، کە لیواکانی ئەلقەسام موشەکێکیان ئاراستەی شارۆچکەی نەتیڤۆت لە رۆژئاوای نەگێڤ کردووە.
هێرشەکەی ئيسرائيليش بۆسەر باکوور و ناوەراستی غەززە بوو، هاوکات هێزەکانی ئيسرائيل چەند باڵەخانەيەکی نیشتەجێبوونیان لە دەوروبەری ناوچەی سەفتاوی لە رۆژئاوای کەمپی جیبالیا لە باکوور رووخاندووە.
سوپای ئيسرائيل ئاشکرای کردووە، کە لە کاتی شەڕەکانی باکووری کەرتی غەززە سەربازێک کوژراوە و 8ی دیکەش بریندار بوون.
بەو ئامارەش ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە بۆ 395 کوژراو بەرزبووەوە.
PM:12:59:01/01/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت