وڵاتانی جیهان پێشوازی لە ساڵی نوێی 2025 دەکات


وێستگەنیوز_

بەگوێرەی جیاوازی کاتی ناوخۆیی وڵاتان و هەڵکەوتەی جیۆگرافیا، لە سەرتاسەری جیهان، وڵاتان پێشوازی لە سەری ساڵی نوێی 2025 دەکەن و ماڵئاوایی لە ساڵی 2024 دەکەن.

یەکەم وڵات کە پێشوازی ساڵی نوێ کرد، وەک هەموو ساڵانی ڕابردوو نیوزلەند و نیوزلەندییەکان بوون لە کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بە ئاهەنگێڕان پێشوازیان لە ساڵی نوێی 2025 و ماڵئاواییان لە ساڵی 2024 کرد.

ئوسترالیا کاتژمێر چواری ئێوارە بە کاتی کوردستان، بووە دووەمین وڵاتی جیهان چووە ناو ساڵی 2025.

ژاپۆن لە کاتژمێر شەشی ئێوارەوە پێشوازی لە ساڵی نوێی 2025 کرد و ژاپۆنییەکان بە کڕنووشی سوپاسگوزاری و لێدانی زەنگی پەرستاکانیان ساڵی نوێیان پیرۆز کرد.

دوای ژاپۆنییەکان،  چین و هۆنگ کۆنگ لە کاتژمێر 07:00ـی ئێوارەوە بەکاتی هەرێمی کوردستان، کە کۆتای چرکەی ساڵی 2024 بوو، بە ئاهەنگێڕان پێشوازیان لە ساڵی نوێ کرد.

دوایین شوێنیش کە بچێتە نێو ساڵی نوێ، هەردوو ویلایەتی هاوڵەند و بەیکەری سەر بە ویلایەتی هاوای ئەمریکان. 
 
ئەم دوو دوورگەیە، دوو شوێنی دوورە دەستن و دەکەونە زەریای هێمن و هیچ دانیشتوویەکیان نییە. 


PM:11:29:31/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت