شاندێکی باڵای هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەتەوە


وێستگەنیوز_

شاندێکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) سەردانی دیمەشقی کردووە و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی قۆناخی راگوزەری سووریا کۆبووەتەوە.
 
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی سووریاوە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە هاتووە، "رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەیەک لەنێوان بەرپرسانی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات و جۆلانی (ئەحمەد شەرع) لە دیمەشق کراوە."
 
کۆبوونەوەکە بە یەکەمین کۆبوونەوەی هەسەدە لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا دادەنرێت. 
 
ئاماژەی بەوەشکردووە: "کۆبوونەوەیەکی سەرەتایی و ئەرێنی بووە و بۆ ئەوە بوو کە بناخەی کۆبوونەوەی زیاتر دابندرێت."
 
بە وتەی ئەو بەرپرسە، "هەردوو لایەنەکە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن بۆ ئەوەی بگەن بە لێکتێگەیشتنی داهاتوو."


PM:10:13:31/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت