سووریا.. فەرماندەیەکی سەربازی تەحریر شام بۆ پۆستی وەزیری بەرگری دیاریكرا


وێستگەنیوز_

حکومەتی راگوزەری سوریا رایگەیاند، مورەهەف قەسرە فەرماندەی سەربازی تەحریر شام، بۆ پۆستی وەزیری بەرگری لە حکومەتی نوێ دیاریكرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 31ـی 12ـی 2024، حکومەتی راگوزەری سوریا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەفەرمی لیوا مورەهەف ئەبو قەسرە، وەک وەزیری بەرگری لە حکومەتی نوێ دیاری كراوە و بەڕێوەبردنی ئەو پۆستەی پێ سپێردراوە.

مورەهەف ئەبو قەسرە فەرماندەی سەربازییە لە گروپی تەحریر شام و یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کە توانیان دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد لە سوریا بڕوخێننن.

ناوبراو لە شاری حلفايا لە پارێزگای حەما لەدایکبووە و ناسراوە بە حەسەن حەماوەی، یاخود 'حەسەن 600'. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کشتوکاڵی هەیە.



PM:08:52:31/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت