وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا له دیمه‌شقه‌وه داوای كۆتاییهێنان به بوونی روسیا له سوریا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا كرد، كۆتایی به بوونی روسیا له وڵاته‌كه‌یان بهێنن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌ندریا سێبیگا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته دیمه‌شق و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا داوایكرد ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا كۆتایی به‌بوونی روسیا له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان بهێنن.
سێبیگا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د ئه‌لشه‌یبانی هاوتا سورییه‌كه‌ی، وتی: "باوه‌ڕمان وایه تێڕوانینی ستراتیژیی ئه‌وه‌یه، كۆتایی به بوونی روسیا له‌سه‌ر خاكی سوریا بهێندرێت، ئه‌وه‌ش هاوكار ده‌بێت له ئارامی و سه‌قامگیریی نه‌وه‌ك هه‌ر بۆ سوریای نوێ، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فه‌ریقا".
ئۆكرانیا په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی خۆی له ساڵی 2022 له‌گه‌ڵ سوریا پچڕاند پاش ئه‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند كه دوورگه‌ی قرم به‌شێكه له روسیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا ئه‌و دوورگه‌یه‌ی ئازاد كردبوو.
سێبیگا وتی: "هیوا ده‌خوازین سوریای نوێ وه‌ك وڵاتێك، رێز له یاسای نێوده‌وڵه‌تی بگرێت و له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاكی ئۆكرانیا بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مه وا ده‌كات، رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و گفتوگۆی سیاسی و نوێنه‌ره دیپلۆماسییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بگه‌ڕێته‌وه".
لای خۆیه‌وه ئه‌سعه‌د ئه‌لشه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وتی: "له ئاسته‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، سوریا له هاوبه‌شییه ستراتیژییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ده‌ڕوانێت".
راشیگه‌یاند كه "هاوبه‌شی زانستیشمان هه‌یه كه سه‌ر له‌نوێ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ده‌ستیپێده‌كه‌ینه‌وه".
PM:11:28:30/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت