جۆلانی دوو چه‌كداری میسری و ئوردنی ده‌كاته به‌رپرس له وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا
وێستگه‌نیوز-
ئیداره‌ی نوێ له سوریا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع ناسراو به ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی، ژماره‌یه‌كی پۆستی سه‌ربازی دا به چه‌كداره‌كانی و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری عه‌ره‌بی كرده به‌رپرس له وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپای نوێی سوریادا ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه كه ئامانج لێی تێكه‌ڵكردنی گروپه چه‌كداره‌كانه له پێكهاته‌ی سه‌ربازی فه‌رمی وڵاته‌كه‌دا.
له كۆی 50 دامه‌زراندنی سه‌ربازی نوێ، شه‌ش دانه‌یان چه‌كدارانی بیانی-ن كه پله‌ی عه‌مید و عه‌قیدیان پێدراوه كه دوو كه‌سیان عه‌ره‌ب بوون و پله‌ی عه‌مید به چه‌كداری ئوردنی عه‌بدولڕه‌حمان حسێن ئه‌لخه‌تیبی به‌خشراوه، هه‌روه‌ك عه‌لا محه‌مه‌د عه‌بدولباقی میسری له‌ناو پێكهاته نوێیه‌كاندا به پله‌یه‌كی سه‌ربازی دامه‌زرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی سوریا رایگه‌یاند، ئه‌و دامه‌زراندنه سه‌ربازییانه "هێمای پێزانینه" بۆ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه به‌شداربوون له رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئامانج له‌و هه‌نگاوه چه‌سپاندنی شه‌رعیه‌تی سوپای نوێی سوریا و پێدانی رۆڵی فه‌رمییه به‌و چه‌كدارانه له بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تدا.
ئه‌م دامه‌زراندنانه پرسیار له‌باره‌ی ئاراسته‌كانی ئیداره‌ی نوێ ده‌روژێنێت، به‌تایبه‌تی له ژێر ڕۆشنایی ترسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی بوونی چه‌كدارانی بیانی و عه‌ره‌ب له سوپای سوریادا له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
ئه‌م دامه‌زراندنانه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانتردایه كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رعه‌وه ده‌ستیپێكردووه بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی سوپای نوێی سوریا بۆ فراوانكردنی ئاستی جه‌ماوه‌ری و پێدانی شه‌رعیه‌ت به حوكمڕانییه‌كه‌ی له سوریادا.
PM:09:55:30/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت