تاڵیبان بڕیاری نوێی دژی ژنان دا
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان له وڵاتی ئه‌فغانستان بڕیاری دا باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌موو ئه‌و په‌نجه‌رانه دابخه‌ن كه به‌سه‌ر شوێنی كاركردنی ژنانه‌وه، وه‌كو حه‌وشه‌ی ماڵ و مه‌تبه‌خه‌كاندا ده‌ڕوانن.
هاوكات له هه‌نگاوێكی تردا، ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ڕایگه‌یاند هه‌موو ئه‌و رێكخراوه ناحكومیانه داده‌خات كه كارمه‌ندی ژنیان هه‌یه.
وته‌بێژی حكومه‌تی تاڵیبان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ده‌ڵێت: "بینینی ژنان له‌و كاته‌ی له مه‌تبه‌خ و حه‌وشه‌ی ماڵن یان ئه‌و كاته‌ی ئاو له بیره‌كان ده‌رده‌هێنن سه‌رده‌كێشێت بۆ كاری ناپه‌سند".
حكومه‌ت داوای له خاوه‌نی باڵه‌خانه‌كان كردووه ده‌بێت ئه‌و په‌نجه‌رانه دابخه‌ن كه به‌سه‌ر شوێنی كاركردن و جوڵه‌ی ژنانه‌وه ده‌ڕوانن، وه له داهاتوودا ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌و رێنماییه بكرێت بۆ دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی نوێ.
له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی ئه‌م جۆره په‌نجه‌ره‌یه له باڵه‌خانه‌یه‌ك، خاوه‌نه‌كه‌ی هانده‌درێت دیوارێك دروست بكات یان به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌كه جێگیر بكرێت "بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته مایه‌ی بێزاركردنی دراوسێكان".
هه‌روه‌ها به پێی ڕێنماییه‌كانی حكومه‌ت، شاره‌وانی و ئیداره به‌رپرسه‌كان راسپێردراون چاودێری دروستكردنی باڵه‌خانه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ی شوێنی دروستكردنی په‌نجه‌ره‌ی باڵه‌خانه‌كان به‌سه‌ر حه‌وشه‌ی ماڵان‌دا ناڕوانێت.
فه‌رمانڕه‌وایانی تاڵیبان به‌رده‌وام به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن یاسای توند له پێناو جیاكردنه‌وه‌ی ژن له پیاو و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مه‌ودای ئازادی ژنان ده‌رده‌كه‌ن.
له هه‌نگاوێكی تردا، ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی ئابووری حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان ڕایگه‌یاند هه‌موو ئه‌و رێكخراوه ناحكومیانه داده‌خات كه هه‌تا ئێستا كارمه‌ندی ژنیان تێدایه.
تاڵیبان دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داوای له رێكخراوه ناحكومییه‌كان كرد كارمه‌ندی ژن له كار نه‌هێڵن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایه ژنان له رێكخراوه‌كاندا پابه‌ند نین به فرمانی باڵاپۆشی به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی.
وه‌زاره‌تی ئابووری تاڵیبان ده‌ڵیت هه‌موو ئه‌و رێكخراوانه‌ی پابه‌ند نه‌بوون به بڕیاره‌كه داده‌خرێن و مۆڵه‌تی كاردنیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵیبان چه‌ندین بڕیاریان دژی ژنانی ئه‌فغانستان ده‌كرد له‌وانه داخستنی قوتابخانه‌كانی كچان و قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندن و كاركردنی ژنان له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه نیشتمانییه‌كان و درامای ژنه ئه‌كته‌ره‌كانیش قه‌ده‌غه‌یه.
PM:09:03:30/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 2944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت