وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان: خوازیارین کۆتایی بە داگیرکاری لە سووریا بهێندرێت
وێستگەنیوز_
هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان لە تاران کۆبوونەوە و "جەختیان لە وەستاندنی هێرشەکان بۆسەر کەرتی غەززە کردەوە."
ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی 12ـی 2024، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ بەدر بوسەعیدی، هاوتا عومانییەکەی لە تاران باسیان لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و جەختیان لە پێویستیی ''وەستاندنی هێرشەکان بۆ سەر غەززە و کردنەوەی رێگەی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی' بۆ کەرتەکە کردەوە."
لە بەشێكی قسەکانیدا، وەزیری دەرەوەی ئێران بەبێ ئاماژەدان بە ناوی هیچ وڵاتێک بۆ ''داگیرکردن''ـی سووریا رایگەیاند، ''هەڵوێستی ئێمە لەگەڵ عومان زۆر لە یەکدی نزیکە، جگە لە پاراستنی ئاسایشی سووریا، خوازیاری کۆتاییهاتنی داگیرکارین لە خاکی وڵاتەکەدا''.
ئەوەشی خستەڕوو، ''هێرشی رژێمی زایۆنی و ئەمریکا بۆ سەر یەمەن سەرکۆنە دەکەین.''
PM:12:55:30/12/2024
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت