لێدوانێكی تاكه‌ژنه‌كه‌ی ئیداره‌ی نوێی سوریا مشت‌ومڕ ده‌نێته‌وه
ژنێكی سوری له‌كاتی ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی رووخانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د
وێستگه‌نیوز-
لێدوانه‌كانی عائیشه ئه‌لدبس به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری ژنان له ئیداره‌ی نوێی سوریا، سه‌باره‌ت به ژنان مشتومڕێكی به‌رفراوانی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سوریا و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا پرسیار له عائیشه ئه‌لدبس تاكه‌ژنه‌كه‌ی ئیداره‌ی نوێی سوریا كرا سه‌باره‌ت به‌و فه‌زایه‌ی كه له داهاتوودا ده‌درێته رێكخراوه‌كانی ژنان له سوریا.
ئه‌لدبس له وه‌ڵامدا وتی كه كاری ئه‌م رێكخراوانه پێویسته "پشتیوانی ئه‌و مۆدێله بكات كه خه‌ریكه دروستی ده‌كه‌ین... من بوار ناده‌م به هیچ كه‌سێك كه بیری جیاوازی له‌گه‌ڵ مندا هه‌بێت”.
هاوكات داوای له ژنانی سوریا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد بگه‌ڕێنه‌وه و له‌گه‌ڵ ژنانی ناوه‌وه پێكه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك مێز كۆببنه‌وه و "تاووتوێی دیدگا و مۆدێله‌كه ده‌كه‌ین”.
وتیشی: "بۆچی مۆدێلی عه‌لمانی یان مه‌ده‌نی له‌خۆبگرم؟ مۆدێلێكی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی سوریا دروست ده‌كه‌م، مۆدێلێكی ناوازه دروستده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ واقیعه‌كه‌ماندا بگونجێت، ژنی سوری ئه‌و مۆدێله دروستده‌كات".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو ژنانی سوریا له هه‌موو مه‌زهه‌به‌كان، سوننه، دروز و مه‌سیحییه‌كان، "یه‌كسانن"، داواش له‌و كه‌سانه ده‌كات كه "بڕوانامه و ئه‌زموونیان هه‌یه بچنه دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، چونكه ئێستا دامه‌زراوه‌كان بۆشایییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه".
هاوكات داوای له ژنان كرد "ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی زگماكی خۆیاندا تێنه‌په‌ڕێنن كه خودا دروستی كردووه، كه رۆڵی په‌روه‌رده‌یی ئه‌وانه له خێزانه‌كاندا".
ئه‌م لێدوانانه له سۆشیال میدیادا ره‌خنه‌ی لێكه‌وته‌وه. به‌ترا ئه‌بو ئه‌لجه‌دایل له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "له ماڵه‌كه‌ی خۆتدا باسی ئه‌م بۆچوونانه‌ت بكه، و ناچارمان مه‌كه شوێنی بیركردنه‌وه‌كه‌ت بكه‌وین كه ده‌یه‌وێت له ماڵه‌كانماندا بمێنینه‌وه".
ئه‌و خانمه سورییه ده‌ڵێت: "نا بۆ فه‌رمانگه‌ی كاروباری ژنان، ئێمه مه‌ڕ نین پێویستمان به چاودێریكردن بێت".
لای خۆیه‌وه خانمه ئه‌كته‌ر عه‌لیا سه‌عید له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له پلاتفۆرمی "X” بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "كێ مافی ئه‌وه‌ی پێداویت بڵێیت چی رێگه‌پێدراوه بۆمان و چی رێگه‌پێدراو نییه؟ ده‌ستگیركراین بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی خۆمان بڵێین، ئاواره بووین، و ماڵه‌كانمان تێكچوو، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا بڵێیت ڕێگه به چی ده‌ده‌ن و رێگه به‌چی ناده‌ن بۆ ئێمه”.
PM:08:00:29/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 2100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت