پەروین بوڵدان: داوای دیدار لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و دووبارە سەردانکردنەوەی ئیمراڵی دەکەین


وێستگەنیوز_

پاش کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندرانیکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، پەروین بوڵدان رایگەیاند، داوای دیدار لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و سەردانکردنەوەی ئیمراڵی دەکەن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی 12ـی 2024 پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بانەی وان دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی دیداریان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛ رایگەیاند، دوای سەری ساڵ داواکاری پێشکەشی پارتە سیاسییەکان دەکەن بۆ ئەنجامدانی دیدار.
 
ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئەنجامدانی دیدارەکانیان بە ئەگەرێكی زۆرەوە لە ماوەیەکی نزیکدا، جارێکی دیکە سەردانی ئیمراڵی دەکەنەوە. 

ئەمە پاش ئەوە دێت، شاندى دەم پارتى چوونە زیندانى ئیمراڵى و چاویان بە ئۆجەلان، کەوت؛ و راگەیەندراوێکى لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، تەندروستیی ئۆجەلان باش بووە و ورەی بەرز بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەڵسەنگاندنەکانی ئۆجەلان بۆ چارەسەری کێشەی کورد زۆر گرنگ بوون، لەگەڵیدا باسی دۆخی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان کرد".


PM:03:04:29/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت