ئەحمەد شەرع: کورد بەشێکی دانەبڕاوە لە پێکهاتەکانی سوریا
وێستگەنیوز-
فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا رایدەگەیەنێت، هێزە کوردییەکان دەبنە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی، ئاماژە بەوەشدەکات نووسینی دەستوورێکی نوێ بۆ سوریا رەنگە نزیکەی سێ ساڵ بخایەنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی کانونی یەکەمی 2024 ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە رایگەیاند، "هێزە کوردییەکان دەبنە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سوریا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "گفتوگۆکانمان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە بۆ چارەکردنی کێشەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن".
فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا ئەوەشی وت، "کورد بەشێکی دانەبڕاوە لە پێکهاتەکانی سوریا".
وتیشی، "ئامادەکردن و نووسینی دەستوورێکی نوێ بۆ سوریا رەنگە نزیکەی سێ ساڵ بخایەنێت، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیش رەنگە پێویستی بە چوار ساڵ هەبێت".
PM:01:50:29/12/2024
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت