عەباس عێراقچی: 2025 ساڵێکی گرنگ دەبێت بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی چینی کرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت هەردوو وەزیر لەسەر پرسی ئەتۆمی و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیان کردووە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی مێهر بێت، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانیکدا بۆ چین لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووە، عێراقچی راگەیاند، "لە کۆبوونەوەم لەگەڵ وەزیری چین پرسی هاوکاری دوولایەنە لەوانە ئابووری، فەرهەنگی، سیاسی و پرسی دیکە گفتوگۆمان کرد، هەروەها لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆمانکرد کە ساڵی 2025 ساڵێکی گرنگ دەبێت لەو بوارە".
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا پرسی نێودەوڵەتی، ناوچەیی و تیرۆریزم کە جێگەی نیگەرانی جیدییە بۆ هەموو لایەک باسکرا، هەروەها پرسی ئەفغانستان، سوریا، غەززە، لوبنان، فەلەستین و یەمەنیش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو".
عێراقچی سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ ئەمینداری گشتی رێکخراوی هاوکاری شانگهای لە پەکین وتی، "لەو دیدارەدا سەبارەت بە پێشنیارەکانی ئێران لە بواری بازرگانی، ئەمنیەتی، هاوکاری ئابووری، وزە، پێکهێنانی هابی وزە لە نێوان وڵاتانی ئەندام و رێکخراوی شانگهای گفتوگۆمان کرد".
AM:08:52:29/12/2024
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت