لە ئەنجامی تێکشکاندنی فڕۆکەیەک لە کۆریای باشوور بە دەیان کەس بوونە قوربانی
وێستگەنیوز-AFP
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2024 فڕۆکەیەک لە کۆریای باشوور بە 181 سەرنشینەوە لەکاتی نیشتنەوەیدا فڕۆکەکە کە سەر بە کۆمپانیای جیجۆی کۆریای باشوورە، لە رێڕەوی خۆی لادەدات و دواتر تێکدەشکێت و ئاگری تێبەردەبێت.
لی جیۆنگ هیون، بەرپرسی بەشی ئاگرکوژێنەوەی مووان لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هۆکاری رووداوەکە پێکدادان بووە لەگەڵ باڵندەکان، هەروەها بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا، بەڵام هۆکاری وردی دوای لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش رادەگەیەنرێت".
هەروەها بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی مووان، تاوەکو ئێستا لە رووداوەکەدا 85 کەس گیانیان لەدەستداوە، تیمەکانمان بەردەوامن لە رزگارکردنی سەرنشینەکانی دیکەی فڕۆکەکە.
AM:08:08:29/12/2024
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت