هاکان فیدان بۆ بلینکن: ئەنقەرە رێگە نادات هێزە کوردییەکان لە سوریادا بمێننەوە


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەبارەی دۆخی سوریاوە گتوگۆیان کرد.


ئەمڕۆ شەممە 28ی کانونی یەکەمی 2024، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و گفتوگۆیان کرد لەبارەی پێویستی کارکردن لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە وەزیری ئەمریکای رایگەیاند، "ئەنقەرە رێگە نادات هێزە کوردییەکان لە سوریادا بمێننەوە".

هاکان فیدان ئەوەشی وتوە، "گرنگە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا کار بکرێت بۆ ئەوەی سەقامگیری لە سوریا مسۆگەر بکرێت و قۆناغی گواستنەوە بە شێوەیەکی رێک و پێک تەواو بکرێت".



PM:11:49:28/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو