وەزیری بەرگریی ئێران: ئەمەریکا و ئیسرائیل ناتوانن بەرەنگاری ئێمە ببنەوە
وێستگەنیوز-
وەزیری بەرگریی ئێران وەڵامی کۆمکاری عەرەبی دەداتەوە کە داوای لە ئێران کردبوو نەبنە هۆکاری ئاژاوە و دووبەرەکیان لە سوریا.
عەزیز نەسیر زادە، وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، "ئێمە لە سوریا بووین، هاوکاری سەقامگیریی ئەو وڵاتەمان دەکرد، ئێستا ئەمەریکا بەشێکی زۆری داگیرکردووە، ئیسرائیل هەر شوێنێکی پێ خۆش بێت، تەراتێنی تێدا دەکات، ئینگلیز و فەرەنسا و هەموو وڵاتانی دیکەی لێیە".
دەڵێت، "با ئەمانە سەقامگیری سوریا بپارێزن، خۆ ئێستا ئێمە لەوێ نەماوین، لە چی دەترسن بەیاننامە بڵاو دەکەنەوە، لە وتاری ئێمە دەترسن، ئەوانە لە موقاوەمە دەترسن".
وەزیری بەرگریی ئێران دەشڵێت، "ئەمەریکا و ئیسرائیل کۆمەڵێک کۆد دەنێرن کە دوای سوریا، نۆرەی یەمەن و ئێرانە، بەڵام ناتوانن بەرەنگاری ئێمە ببنەوە، خەڵکی ئێمە خۆ ڕاگرن".
ئاماژە بەوەشدەکات، "من دەڵێم دوای سوریا، نۆرەی وڵاتانی عەرەبییە، خۆ ئەوانە دەستتان لێ هەڵناگرن، بەو خۆ بەدەستەوەدان و سازشکردنە لێتان نابنەوە، ئەوانە هەموو شتێکیان دەوێت، بەڵام ناتوانن بەرەنگاری ئێمە ببنەوە".
PM:05:35:28/12/2024
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت