به‌ناو... دیارترین ئه‌و به‌رپرسانه‌ی‌ رژێمی ئه‌سه‌د كه‌ ده‌ستگیركراون یان كوژراون


وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی ته‌حریری شام كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع ناسراو به‌ ئه‌بومحه‌مه‌د جۆلانی‌ سه‌رۆكی‌ ئیداره‌ی‌ نوێی‌ سوریاوه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرێت، ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ "ده‌ستگیركردنی لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د و حزبوڵای لوبنان" ئه‌نجام دا، خاڵیكی پشكنینیشی له‌ سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان پارێزگای حومس و ته‌ڕتووس دانا.


ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌ هه‌ر چوار گوندی به‌لقه‌سه‌، ته‌لكه‌لخ، ئه‌ل ئیقسه‌ و خربت حه‌مام ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ زۆرینه‌ی دانیشووانه‌كه‌ی عه‌له‌ویین.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری سه‌رده‌می ئه‌سه‌د ده‌ستگیركران. له‌نێویاندا عه‌لی شوجاع ، كه‌ سورییه‌كان به‌ "قه‌سابی كۆمه‌ڵكوژی حۆله‌"ـی ساڵی 2012 ده‌یناسن.

له‌ دوای‌ رووخانی‌ رژێمی‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ 8ی‌ ئه‌م مانگه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێ له‌ سوریا ژمارەیەك له‌ كه‌سانی سه‌ر به‌ ڕژێمی پێشوویان ده‌ستگیركرد و كوشت.

ئه‌مه‌ش ناوی‌ دیارترین ئه‌و به‌رپرسانه‌یه‌:


محەمەد كانجۆ ئه‌لحه‌سه‌ن

 سه‌رۆكی پێشووی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربازی.
 به‌رپرسی له‌سێداره‌دان له‌ زیندانی سه‌یدنایه‌.
 له‌ كاتی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی له‌ شاری ته‌رتوس ده‌ستگیركرا.

شوجاع ئه‌لعه‌لی‌

 تۆمه‌تباره‌ به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی.
 په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی فیرقه‌ی چواردا هه‌بوو.
 په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ حزبوڵای لوبنان هه‌بووه‌.
 ناوبراو له‌ كاتی شه‌ڕ و پێكدادان له‌ لادێكانی رۆژئاوای حومس كوژرا.

لیوا عه‌لی مه‌حمود


 به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ماهر ئه‌سه‌د، برای به‌شار.
 له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كاندا ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه‌.
 فه‌رمانده‌یی هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌كرد.
 ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو ئۆفیسه‌كه‌ی خۆی له‌ لادێكانی دیمه‌شق دۆزرایه‌وه‌.

حیان میا


 به‌رپرسی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر و ده‌ستگیركردن له‌ سه‌رده‌می به‌شار ئه‌سه‌د.
 تۆمه‌تبار به‌ ئه‌نجامدانی تاوان دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی سوریا.
 رۆژی هه‌ینی له‌ لازقیه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

ریاز حه‌سه‌ن


 به‌رپرسی ئاسایشی سیاسی دیمه‌شق له‌ سه‌رده‌می ئه‌سه‌د.
 هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیریان كرد.


PM:04:51:28/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 2976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت