هه‌سه‌ده كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به توركیای راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كوژرانی 17 چه‌كدار و برینداربوونی 40 چه‌كداری تری گروپه چه‌كداره سورییه‌كانی سه‌ر به توركیای راگه‌یاند كه له‌نێو كوژراوه‌كاندا ئه‌بوفایز، فه‌رمانده‌ی به‌ناو (لیوای كۆماندۆی باكوور) هه‌یه.
هه‌سه‌ده له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "كاتژمێر یه‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه گرووپه چه‌كداره به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌ر به توركیا له دوو میحوه‌ره‌وه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانمان، یه‌كه‌میان له ئاڕاسته‌ی شارۆچكه‌ی (ئه‌بو قه‌لقال) و ئه‌وی تریان له ئاراسته‌ی گوندی (عه‌لوش)”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دواتر شه‌ڕ و پێكدادانی توند ده‌ستی پێكرد و "له ئه‌نجامدا 17 چه‌كداری مورته‌زه‌قه‌ی توركیا كوژران له‌نێویاندا ئه‌بوفایز، فه‌رمانده‌ی به‌ناو "لیوای كۆماندۆی باكوور” و 40ی تر برینداربوون".
به‌گوێره راگه‌یه‌ندراوه‌كه "هێزه‌كانی هه‌سه‌ده گورزێكی گه‌وره‌یان له‌و هێزانه‌ی لایه‌نگری توركیا وه‌شاند كه هاتبوونه گوندێكی پشت شوێنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا زیانی گیانی له ریزه‌كانی هه‌سه‌ده نه‌بووه و ته‌تها شه‌ڕڤانێك به‌سووكی برینداربووه".
هاوكات ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب په‌ره‌سه‌ندنێكی نوێی سه‌ربازیی به‌خۆیه‌وه بینی، و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به مووشه‌ك چه‌ند شوێنێكی گرووپه‌كانی "سوپای نیشتمانی سوریا"یان له نزیك به‌نداوی تشرین و پردی قه‌ره‌قۆزاك كرده ئامانج.
لاى خؤيةوة هێزه‌كانی توركیا به‌توندی تۆپبارانی گوندی ئه‌سڵانكی-یان باشووری شاری (كۆبانی) كرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی برینداربوون و زیانی ماددیی زۆریش به‌ر ماڵ و موڵكه‌كانیان كه‌وت.
PM:12:20:28/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت