وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا تیرۆریستن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و وڵاته كۆنترۆڵ بكه‌ن
وێستگه‌نیوز-
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی نوێی سوریا له‌و رۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته‌ده‌ست به‌رده‌وام له لێدوانه‌كانیاندا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دژی ئیسرائیل نین و هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا نییه، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا به " گروپێكی چەتەی تیرۆرست" ناو ده‌بات.
دوێنی هه‌ینی گدعۆن ساعر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌باره‌ی دۆخی سوریا وتی: "له جیهاندا خه‌ڵك باسی گۆڕانكارییه‌كی رێكخراوه‌یی رژێم له سوریا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویداوه وه‌ك ئه‌وه نییه حكومه‌تێكی نوێ به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی چووبێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات".
ساعر وتی: "ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا گرووپێكی چه‌ته‌ی تیرۆریستین كه سه‌ره‌تا له ئیدلیب بوون، دواتر ده‌ستیان به‌سه‌ر دیمه‌شقی پایته‌خت و ناوچه‌كانی دیكه‌دا گرت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "راسته رۆژئاوا سه‌رسامن به‌و شێوازه‌ی راده‌ستكردنی ه‌سه‌ڵات له سوریا كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه كرا، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیربێت كه سیسته‌مێكی حوكمڕانی هه‌ڵبژێردراوی دیموكراسی نییه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "جیهانی ڕۆژئاوا بۆ ئه‌و پرسه به‌په‌رۆشه؛ چونكه ده‌یه‌وێت هاوكاری سه‌قامگیری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ملیۆنان په‌نابه‌ری سوری بكات. به‌ڵام دۆخی سوریا دڵنیاكه‌ره‌وه نییه و سه‌قامگیرییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ش له ئارادا نییه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "له شارۆچكه كه‌ناراوه‌كان شه‌ڕو كوشتاری عه‌له‌وییه‌كان هه‌یه، هه‌ڕه‌شه‌ی ڕوونیش له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاوه هه‌یه، بۆ له‌ناوبردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌دژی مه‌سیحییه‌كان هه‌یه".
وه‌زیره ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل راشیگه‌یاند كه "حكومه‌تی نوێی سوریا، رژێمێكی ئیسلامییه كه ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی هه‌موو سووریا بگرێته ده‌ست".
رۆژی 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2024 چه‌كدارانی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانی چوونه نێو دیمه‌شق و كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د هێنا.
AM:09:36:28/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت