ئەنەس حەسەن وەک سەرۆکی نوێی دەزگای هەواڵگریی گشتیی سوریا دیاریکرا


وێستگەنیوز-

ئەنەس حەسەن خەتابی لەلایەن سەرکردایەتیی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریاوە وەکو سەرۆکی نوێی دەزگای هەواڵگریی گشتیی وڵاتەکە دیاریکرا.


ئەنەس خەتاب، ناسراو بە ئەبو ئەحمەد حدود ، خەڵکی شاری جیروودی سنووری دیمەشقە و ئەمیری ئەمنیی گشتیی ئیدلب و دەستەی تەحریری شامە.

لەو شارانەی کە دەستەی تەحریری شام کۆنترۆڵی کردوون، خەتاب بووەتە سەرپەرشتیاری دەزگای ئەمنیی گشتی و دەستی بە جێبەجێکردنی ئەرکی سەپاندنی ئاسایش و کۆکردنەوەی زانیاری و دروستکردنی تۆڕی زانیاریی (سیخوڕی) کردووە.

ئەنەس خەتاب، لە مانگی ئەیلولی 2014 ناوی خرایە لیستی تیرۆرەوە، بە تۆمەتی ئەوەی پەیوەندی بە رێکخراوی قاعیدەوە هەبووە.

بەپێی راپۆرتی لیژنەی سزاکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەنەس حەسەن خەتاب لە سەرەتای ساڵی 2014 بووەتە ئەمیری کارگێڕیی بەرەی نوسرە.


PM:08:02:26/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو