ئیسرائیل چەند شوێنێکی یەمەنی کردە ئامانج


وێستگەنیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی کانونی یەکەمی 2024 سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد هێرشیانکردووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا و چەند شوێنێکی دیکە.


لە راگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل هاتووە، "هێرشمان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا، هەروەها هەردوو وێستگەی وزەی عەزیز و رەئس کوتەیب".

سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوەکراوە، "ژێرخانی بەندەرەکانی حودەیدە و سەلیفیان لە رۆژئاوای یەمەن کردووەتە ئامانج".

رادیۆی سوپای ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکە رایگەیاندووە، "هێرشەکانی یەمەن بەشێکن لە هەڵمەتێکی نوێی ئیسرائیل لە دژی حوسییەکان، ئەم هێرشانە وەکو هێرشەکانی پێشوو نابن".

هەروەها بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، "هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حوسییەکان بەردەوام دەبێت، تاوەکو ئەوکاتەی ئەرکەکەی بە ئەنجام دەگات".












PM:07:33:26/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو