وتەبێژی هەسەدە: لەم ماوەیەدا زیاتر لە 450 چەکداری تورکیا لە سوریا کوژراون
وێستگەنیوز-
وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایدەگەیەنێت، بەنداوی تشرین و سەرجەم شار و گوندی ناوچەكە لەژێر كۆنترۆڵی هەسەدەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 450 چەکداری تورکیا کوژراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی کانونی یەکەمی 2024، فەرهاد شامی، وتەبێژ هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" رایگەیاند، "بەنداوی تشرین و سەرجەم شار و گوندی ناوچەكە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی هەسەدەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە 20 رۆژی رابردودا، سوپای توركیا و چەكدارە نزیكەكانی ئەو وڵاتە چەندین هێرشیان كردوەتە سەر بەنداوی تشرین و هەوڵی كۆنترۆڵكردنیان داوە، بەڵام لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە شكست بە هێرشەكانیان هێنراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵانەی وەزارەتی بەرگری توركیا بۆ بەرزكردنەوەی ورەی چەكدارە نزیكەكانییانە، لە ماوەی 20 رۆژی رابردوودا نزیکەی 450 چەكداریان لێ كوژراوە لەگەڵ تێكشاندنی دەیان زرێپۆش و تانك".
وتەبێژی هەسەدە باسی لەوەشکرد، "ئەم ناوچە بەتەوای لەژێر كۆنترۆڵی تەوای هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە و پارێزگاری لێدەكات كە لەلایەن سوپای توركیاوە ژمارەیەكی زۆر هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەری".
PM:06:48:26/12/2024
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت