موحسین ڕەزایی: لەمساڵدا دووبارە میللەتی سووریا دژی دەستدرێژی و خۆسەپێنی رادەوەستێتەوە
وێستگەنیوز_
موحسین رەزایی، ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران رایگەیاند، "لەمساڵدا دووبارە میللەتی سووریا دژی دەستدرێژی و خۆسەپێنی رادەوەستێتەوە."
موحسین ڕەزایی، لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس دەڵێت: "گەنجان و میللەتی خۆڕاگری سووریا لە بەرامبەر داگیرکاری و دەستدرێژیی دەرەکی و خۆسەپێنی یەک گرووپ لەناوخۆی سووریادا؛ بێدەنگ نابن."
لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا پێشبینی کردووە کە، "لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک، بە شێوەیەکی دیکە، گەنجان و میللەتی خۆڕاگری سووریا لەناوخۆدا بەرەنگاری دەستدرێژیکاران ببنەوە."
پێشتریش عهباس عێراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران ڕایگهیاندبوو "له داهاتوودا گۆڕانكاریی زۆر له سووریا ڕوو دهدهن و ئهوانهی له سووریا باسی سهركهوتن دهكهن، هێشتا زووە و پێویستە جارێ چاوهڕێ بكهن."
PM:12:55:26/12/2024
ئهم بابهته 696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت