زانیاری ده‌رباره‌ی دۆخی ته‌ندروستی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بڵاوكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی سوریا زۆر نه‌خۆشه و پزیشكه‌كان پێیانوایه كه ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌ی له ژیاندا سه‌دا 50یه.
رۆژنامه‌ی تێلیگرافی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دۆخی ته‌ندروستی ئه‌سما ئه‌سه‌دی هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی سوریا كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بووه، زۆر خراپه و له‌ئێستادا پزیشكه‌كان ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی له ژیان سه‌دا 50یان پێداوه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌سما ئه‌سه‌د گۆشه‌گیر ده‌كرێت و ناتوانێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه له یه‌ك ژوردا بێت".
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دوای ئه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دیمه‌شقی پایته‌ختیان كۆنتڕۆڵكرد ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا هه‌ڵهاتن.
ئه‌سما ئه‌سه‌د كه له‌وڵاتی به‌ریتانیا له‌دایكبووه، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی پێش به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و روسیا به‌ڕێكه‌وتن و باس له‌وه ده‌كرێت كه له‌ئێستادا له‌لایه‌ن فه‌واز ئه‌خره‌سی باوكیه‌وه چاودێری ده‌كرێت، كه پزیشكێكی به‌ناوبانگی دڵه له هارلی ستریت له به‌ریتانیا.
له ئایاری ئه‌مساڵدا سه‌رۆكایه‌تی سوریا رایگه‌یاند كه ئه‌سما ئه‌سه‌د خانمی یه‌كه‌می ئه‌و كاته، توشی جۆرێكی توندی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بووه، كه شێرپه‌نجه‌یه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مۆخی ئێسك و خوێن دروست ده‌كات.
پێشتر ئه‌سما چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی وه‌رگرتبوو، له ساڵی 2019 دوای ساڵێك له چاره‌سه‌ركردن چاكبونه‌وه‌ی له نه‌خۆشییه‌كه راگه‌یاند.
AM:12:15:26/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 4404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت