سوریای نوێ... خۆپیشاندان و پێكدادان روویدا و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
له دوو ناوچه‌ی سوریا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژی به‌ئامانجگرتنی ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی عه‌له‌وی روویدا، تیایاندا ته‌قه‌كرا و چه‌ند هاوڵاتییه‌ك برینداربوون، به‌وهۆیه‌شه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئیداره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له سوریا سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له پارێزگاكانی لازقیه و حومس راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه فه‌رمییه‌كان، كاته‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له لازقیه له كاتژمێر ٨ی شه‌و تا ٨ی به‌یانی، و له حومس له كاتژمێر ٦ی ئێواره تا ٨ی به‌یانی-یه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئیداره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان هێزی ئه‌منیی زیاتری له كه‌ناراوه‌كانی سوریا جێگیركرد "بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و لێپرسینه‌وه له ئه‌ندامانی رژێمی پێشوو كه هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیری ده‌ده‌ن"، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانه‌وه له تێلێگرام بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هاوكات ئیداره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی به‌رفراوانی له شاری حومس ده‌سپێكرد بۆ "پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو".
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیداره‌ی نوێی سوریا دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی لازقیه و جه‌بله‌ی حومس خۆپیشاندانی به‌رفراوان ئه‌نجامدرا له دژی هێرشه‌كانی سه‌ر مه‌زارگه‌ی حسێن بن حه‌مدان ئه‌لخه‌سیبی تایبه‌ت به پێكهاته‌ی عه‌له‌وییه‌كان له شاری حه‌له‌ب و تیایاندا ته‌قه كرا و چه‌ند كه‌سێك بریندار كران.
له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا كه چالاكوانان له سۆشیال میدیا بڵاویان كردۆته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه سه‌دان كه‌س چوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، و خۆپیشانده‌ران دروشمی تووڕه‌ییان ده‌وته‌وه و داوای دادپه‌روه‌ری و سه‌لامه‌تی-یان ده‌كرد. له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكیشه‌وه ته‌قه كرا و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك برینداربوون.
له پێشهاتێكی مه‌ترسیداریشدا، روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هه‌واڵی روودانی شه‌ڕ و پێكدادانی له نێوان چه‌كدارانی گوندی خربه‌ت ئه‌لمعه‌ززه له ته‌رتووس و هێزه‌كانی ئاسایشی گشتی سه‌ر به به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه روویدا كه ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی گونده‌كه گه‌ڕان و پشكنینی ماڵه‌كانیان ره‌تكرده‌وه و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر به هێزه‌كانی ئاسایشی گشتییان كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه سووتا و ده‌ره‌نجام پێكدادانی توند له‌نێوان هه‌ردوولا روویدا كه كوژرانی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری له‌نێوان هه‌ردوولادا لێكه‌وته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئیداره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان فه‌وجێكی تایبه‌ت و هێزی سه‌ربازیی هێنایه ناوچه‌كه تا كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات.
PM:09:30:25/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت