کازاخستان.. فرۆکەیەکی هێڵی ئازەربایجان بە 72 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە


وێستگەنیوز_

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە نزیک شاری ئاکتاوی کازاخستان کەوتەخوارەوە؛ و حکومەتی کازاخستان دەڵێت، فڕۆکەکە لە شاری باکووی پایتەختی ئازەربایجانەوە بۆ شاری درۆزنی کازاخستان دەچوو.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی 12ـی 2024، فڕۆکەیەکی مەدەنیی گەشتیاریی ئازەربایجان لە کازاخستان و بە دیاریکراوی لە نزیک شاری ئاکتاو کەوتە خوارەوە. 

بەگوێرەی زانیاری بەرپرسانی کازاخستان، فڕۆکەکە لە باکوو بەرەو گرۆزنی ڕووسیا بەڕێکەوتووە، بەڵام لە نزیک ئاکتاو کەوتووەتە خوارەوە. 

فرۆکەکە بەهۆی تەمومژەوە لە ڕێڕەوەکەی دەرچووە، 72 سەرنشینی تێدا بووە و تاوەکوو ئێستا شەشیان ڕزگار کراون.


AM:10:51:25/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت