ترەمپ: کاردەکەین بۆ ئەوەی سزای لە سێدارەدان بەسەر بەشێک لە تاوانباران جێبەجێ بکرێت
وێستگەنیوز_
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەڵێت، لەپێناو پاراستنی ئەمریکییەکان، وەزارەتی داد ڕادەسپێرێت سزای لە سێدارەدان جێ بەجێ بکات.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "زە تروس" دۆناڵد ترەمپ پرسێکی هەستیاری وروژاندووە ئەویش پرسی لە سێدارەدانی سزادراوانە و دەڵێت: "بەهەموو توانامانەوە کاردەکەین بۆ ئەوەی سزای لە سێدارەدان بەسەر بەشێک لە تاوانباران جێبەجێ بکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەگەڵ دەستبەکاربوونم لە 20ـی مانگی داهاتوو وەکو سەرۆکی نوێی ئەمریکا، وەزارەتی داد ڕادەسپێرم بۆ جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان بەسەر ئەو کەسانەی سزاکەیان بەسەردا سەپێندراوە."
ترەمپ هۆکاری جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی بۆ "پاراستنی خەڵکی وڵاتەکەی لە دەستدرێژیکاران و دڕەندە و کەسانی توندوتیژ" گەڕاندووەتەوە.
AM:10:12:25/12/2024
ئهم بابهته 1172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت