هەسەدە: باجه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌ك بێت؛ بۆ شه‌ڕ و بۆ سیاسەتیش ئاماده‌ین
وێستگەنیوز_
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگەیاند: بۆ هه‌ر بژارده‌یه‌كی سه‌ربازی و سیاسی ئاماده‌ن.
ئەمرۆ سێشه‌ممه، 24ـی 12ـی 2024، فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به كه‌ناڵی سكای نیوز عەرەبیە'ـی راگەیاند، ئاماده‌ن بچنه ناو ڕیزه‌كانی سوپای نوێی سووریا، به‌ڵام ئه‌م پرسه پێویستی به گفتوگۆ هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ هه‌ر شه‌ڕێك ئاماده‌ن باجه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌ك بێت، هاوكات بۆ بژارده‌ی سیاسیش ئاماده‌ن.
وتیشی: توركیا هه‌وڵ ده‌دات خاكی زیاتری سووریا كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام هه‌سه‌ده بووه‌ته كۆسپ له به‌رده‌میدا.
فه‌رهاد شامی، باسی لەوەکرد، هیچ ڕێككه‌وتنێك له باره‌ی منبجه‌وه له نێوان توركیا و هه‌سه‌ده‌دا نییه و ئه‌مریكایش له‌م باره‌وه پێداگری له بێلایه‌نی خۆی ده‌كات.
PM:11:15:24/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت