وەزیری دەرەوەی سووریا: هەوڵ دەدەین پێگەی وڵاتەکەمان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەهێزبکەین
وێستگەنیوز_
وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند: هەوڵ دەدەین پێگەی وڵاتەکەمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز بکەینەوە.
ئەمرۆ سێشەممە، 24ـی 11ـی 2024، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە پەیامێکدا رایگەیاند، "کار دەکەین بۆ ئەوەی سووریا بگەڕێنینەوە ئەو رۆڵەی لە ناوچەکە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هەیبوو، بۆ ئەوەی ببێتەوە بە یاریزانێکی سەرەکی لە ناوچەکەدا".
دەشڵێت، "دەمانەوێت لە سووریای نوێدا هەمووان هەست بە بوونی خۆیان بکەن. سووریا بۆ هەموو سووریاییەک دەبێت، بێ ئەوەی گوێبدرێتە ئەوەی سەر بە چ پێکهاتە و ئایینێکە. سووریای نوێ نوێنەرایەتی هەموو سووریاییەک دەکات".
لەبارەی پەنابەران و ئاوارەکان، وەزیری دەرەوەی سووریا دەڵێت، "هەوڵی گەڕاندنەوەی شکۆمەندانەی هەموو ئاوارە و پەنابەرێکی سووریایی دەدەین".
رۆژی 21ـی کانوونی یەکەم، شەیبانی تەمەن 37 ساڵ و لەدایکبووی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان وەک وەزیری دەرەوەی سووریا دەستنیشان کرا.
شەیبانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی دیمەشق بەدەستهێناوە و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی (حکومەتی رزگاریی سووریا) لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) لە ئیدلب.
PM:11:08:24/12/2024
ئهم بابهته 4464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت