نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا هۆشداری ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
گه‌یر پێدرسن نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا هۆشداری دا له‌وه‌ی كه گرژییه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له نێوان هێزه كوردییه‌كان و گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا ئه‌نجامێكی خراپی بۆ هه‌موو سوریا ده‌بێت، داواشیكرد كه له ڕووی سیاسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
دوای رووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان گرووپه‌كانی سه‌ر به توركیا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه ئه‌مریكا پشتیوانیان ده‌كات له باكوری رۆژهه‌ڵات زیادیكردووه.
چه‌كدارانی سوریا له 9ی ئه‌م مانگه‌دا شاری مه‌نبه‌جیان له ده‌ست هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌رهێنا و ئه‌گه‌ری هه‌یه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری سه‌ره‌كی كۆبانی له‌سه‌ر سنووری باكووری توركیا.
پێدرسن وتیشی: "ئه‌گه‌ر بارودۆخی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به باشی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و به دروستی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ده‌شێت ئاماژه‌یه‌كی زۆر خراپ بێت بۆ هه‌موو سوریا".
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا راشیگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر لێره‌دا شكست بهێنین ئه‌وا ده‌ره‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه وه‌ك شه‌پۆلێكی نوێی ئاواره‌بوون".
PM:06:47:24/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت