ئیداره‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ سوریا: رێككه‌وتن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گرووپه‌ چه‌كداره‌كان كرا


وێستگه‌نیوز-
ئیداره‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ سوریا رایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع ناسراو به‌ ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لجۆلانی‌ فه‌رمانده‌ی گشتی ئیداره‌ی نوێ له‌ سوریا، رێكه‌وتنێك كرا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو گرووپه‌ چه‌كداره‌كان و یه‌كخستنیان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی به‌رگریدا.


ئیداره‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌ڵێت: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتن كرا بۆ یه‌كخستنی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ ئیداره‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆنترۆڵكردنی ئاسایش له‌ ناوچه‌كه‌دا”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئیداره‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان "ده‌ست ده‌كات به‌ وه‌رگرتنی‌ چه‌كی قورس له‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ چه‌ندین شوێن تایبه‌ت ئاماده‌ده‌كرێن بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستی رژێمی پێشوودا بوون.
پێشتر جۆولانی له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه‌ "هه‌رگیز رێگه‌ به‌ بوونی چه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ناده‌ین”.

وتیشی‌: "گرووپه‌ چه‌كداره‌كان یه‌ك به‌ یه‌ك خۆیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌و چه‌كدارانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌ن (هێزه‌كانی سوریای دیموكرات زۆرینه‌یان كوردن)".

راشیگه‌یاند كه‌ "بوونی لایه‌نێكی‌ چه‌كدار له‌ هه‌ر شوێنێكدا بێت مایه‌ی مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری".



PM:03:49:24/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت