به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكی: ئه‌مه‌یه كه واشنتۆن ده‌رباره‌ی هێزه‌كانی له سوریا ده‌یشارێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسانی ئاگاداری سه‌ربازی ئه‌مریكی بۆ تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن پشتڕاستیان كرده‌وه، كه ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا زیاتره له‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی به‌رگری "پنتاگۆن" ئاشكرای كردووه، كه ده‌ڵێت: "له ئێستادا لانیكه‌م دوو هه‌زار سه‌رباز له‌و وڵاته‌دان".
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو پاتریك رایده‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا "پنتاگۆن" دانی به‌وه‌دانا كه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سوریا نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازه، ئه‌وه‌ش "زۆر زیاتره له‌وه‌ی له چه‌ند مانگ و ساڵانی رابردوودا باس ده‌كرا".
دواتر رۆژی دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" به‌یاننامه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه و هه‌وڵی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیه‌ی دا كه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له سوریا باس ده‌كرێت، وتی: "ئه‌و هێزانه له رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌دا جێگیربوون له ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به نه‌وت كه له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه كه هاوپه‌یمانی واشنتۆنن، كۆنتڕۆڵكراون".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كرد كه "له‌و 2000 سه‌ربازه، نزیكه‌ی 900یان سه‌ربازی سه‌ره‌كین و نزیكه‌ی 1100یان كارمه‌ندی سه‌ربازین بۆ ماوه‌یه‌كی كورتتر وه‌ك یاریده‌ده‌ری كاتی جێگیر ده‌كرێن، به ئامانجی پشتگیریكردنی هێزه‌كان له گواستنه‌وه، چاككردنه‌وه، یان پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی ئۆپه‌راسیۆن".
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه ژماره‌ی هێزه‌كان له سوریا "له‌گه‌ڵ زیادبونی مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر هێزه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، به تێپه‌ڕبوونی كات زیادیان كردووه".
به‌ڵام به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكی كه ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه، بۆ تۆڕی سی ئێن ئێن ده‌ڵێن، كه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سوریا زیاتره له‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی دیاریكراو بخه‌نه‌ڕوو.
دو به‌رپرس بۆ سی ئێن ئێن ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری پلان و ئۆپه‌راسیۆن و مه‌شق و راهێنان له سوپای ئه‌مریكا ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ناو سوپادا ئاشكرا كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت.
ئه‌و تۆڕه هه‌واڵه ئه‌مریكییه باس له‌وه‌ده‌كات كه ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا گه‌یشتوه‌ته لوتكه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی واشنتۆن له دوای هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل له ئۆكتۆبه‌ری 2023، هێزی دیكه‌ی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
رایده‌ر رایگه‌یاندبوو كه "له زۆر حاڵه‌تدا دۆخی ئه‌منی و دیپلۆماسی و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان" له‌به‌رچاو ده‌گیرێت سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی ژماره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ربازی ئه‌مریكی له سوریا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ سی ئێن ئێن پشتڕاستی كرده‌وه كه به‌رپرسانی به‌رگری له‌مێژه ئاماده نه‌بوون ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ئاشكرا بكه‌ن، چونكه ئه‌وه "ره‌نگه ببێته هۆی توڕه‌كردنی وڵاتانی هاوبه‌شی دراوسێ به‌تایبه‌ت عێراق".
ئه‌و به‌رپرسانه روونیان كرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر به‌غدا زیادبونی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا بزانێت، ره‌نگه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه ئه‌مریكا له عێراقیش هه‌مان كار بكات".
بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق پرسێكی هه‌ستیاره بۆ به‌رپرسانی عێراق، كه به ئاشكرا رایانگه‌یاندووه، خوازیاری كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكان له‌و وڵاته‌دا.
PM:03:31:24/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 7144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت