یەمەن هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
وێستگەنیوز- AFP
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەمەن بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل، بەڵام ئیسرائیل رێگری لە مووشەکەکە کردووە و زیانی نەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی کانونی یەکەمی 2024، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، "رێگری لە مووشەکێک کردووە کە لە یەمەنەوە هەڵدرابوو، ئەمەش دوای ئەوەی زەنگی ئاگادارکەرەوە لە ناوەڕاست و باشووری ئیسرائیل لێدرا".
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "ماوەیەکی کەم دوای دەنگی ئاگادارکەرەوەکان، مووشەکێک کە لە یەمەنەوە هەڵدرابوو، پێش ئەوەی بپەڕێتەوە بۆ ناو خاکی ئیسرائیل، رێگری لێکرا".
هەروەها بەرپرسانی تەندروستیی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەداوە کە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
AM:08:54:24/12/2024
ئهم بابهته 2188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت