سێنتکۆم: لە دێرەزوور دوو چەکداری داعشمان کوشت
وێستگەنیوز-
فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا "سێنتکۆم" ئەمڕۆ سێشەممە 24ی کانونی یەکەمی 2024 لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، "لە پارێزگای دێرەزووری سوریا هێرشێکی وردمان کردووەتە سەر چەکدارانی داعش، لە ئەنجامدا دوو چەکداری داعش کوژران و یەکێکیش برینداربوو".
ئاماژە بەوەشکراوە، "هێزەکانیان لە رۆژی دووشەممە دا هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک چەکداری داعش، لەکاتێکدا خەریکی گواستنەوەی بارێک چەک بوون".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "هێرشەکە لە ناوچەیەک کرا، کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی رژێمی سوریا و رووسەکاندا بووە، بارە چەکەکەش لەناوبراوە".
سێنتکۆم ئەوەشی وتوە، "ئەم هێرشە ئاسمانییە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی سێنتکۆم، لەگەڵ هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا، بۆ تێکدان و لاوازکردنی هەوڵەکانی تیرۆریستان بۆ پلاندانان، رێکخستن و هێرش دژی هاوڵاتییان و کەسانی سەربازیی ئەمریکا، هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان لە سەرانسەری ناوچەکە و دەرەوەی".
AM:08:15:24/12/2024
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت