تره‌مپ: ئیلۆن مه‌سك نابێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا دوپاتیكرده‌وه كه ئیلۆن مه‌سك گه‌وره بازرگان و ملیاردێری جیهانی هاوپه‌یمانی، ناتوانێت ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆنفرانسی ئه‌مریكا فاست زیاتر له كاتژمێرێك قسه‌ی كرد و وتی: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیلۆن مه‌سك بیه‌وێت ببێته سه‌رۆك، ئه‌وا ناتوانێت ئه‌و كاره بكات".
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆچی مه‌سك ناتوانێت ببێت به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا، تره‌مپ رونكردنه‌وه‌ی دا و وتی: "ده‌زانن بۆچی ئیلۆن مه‌سك ناتوانێت ببێته سه‌رۆك كۆمار، چونكه له‌م وڵاته له‌دایك نه‌بووه".
تره‌مپ به‌وشێوه‌یه وه‌ڵامی ره‌خنه‌گرانی دایه‌وه به‌تایبه‌تی له كه‌مپی دیموكراته‌كانه‌وه، كه له چه‌ند رۆژی رابردودا ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهانیان به "سه‌رۆك مه‌سك" وه‌سفكرد، به له‌به‌رچاوگرتنی ئاماده‌یی له گۆڕه‌پانی سیاسی شانبه‌شانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو.
به‌پێی ده‌ستوری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆئه‌وه‌ی كه‌سێك ببێته سه‌رۆك، واپێویست ده‌كات كه له‌دایكبووی ئه‌مریكا بێت، به‌ڵام ئیلۆن مه‌سك له باشووری ئه‌فریقا له‌دایكبووه.
ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان زیاتر له 250 ملیۆن دۆلاری خه‌رجكردووه بۆ یارمه‌تیدانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی كۆمارییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی خولی دووه‌م و له‌و كاته‌وه تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه به‌رده‌وام له ماڵی تره‌مپ له مار-ئه لاگۆ ئاماده‌یی هه‌یه.
AM:12:20:24/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 3932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت