وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

‌وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئیسرائیل

وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی‌ به‌ئامانجگرتنی‌ ژێرخانی‌ حوسییه‌كان و له‌ناوبردنی‌ سه‌ركرده‌كانیان ده‌كات، دانیشی‌ نا به‌وه‌ی‌ ئیسماعیل هه‌نیه‌ سه‌رۆكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ كوژراوه‌.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئیسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل دانی نا به‌وه‌ی‌ كه‌ "ئیسرائیل ئیسماعیل هه‌نیه‌ كوشتووه‌".

ئیسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل وتی‌: "ژێرخانی حوسییه‌كان ده‌كه‌ینه‌ ئامانج و سه‌ركرده‌كانیان له‌ناوده‌به‌ین، وه‌ك چۆن هه‌نیه‌ و سنوار و نه‌سروڵڵامان له‌ناو برد".

وتیشی‌: "بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس و حزبوڵامان تێكشكاند و به‌رگرییه‌كانی ئێرانمان تێكدا و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دمان روخاند".

بەرەبەیانی رۆژی‌ چوارشه‌ممه 31ی‌ ئابی‌ 2024‌ لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تارانی‌ پایته‌ختی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران، ئیسماعیل هەنیە به‌رپرسی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی‌  فه‌له‌ستینی‌ و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران.

هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ راسته‌وخۆ ئیسرائیلیان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی‌ له‌ پشت ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و كاره‌وه‌یه‌، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ ئیسرائیل به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌ كوشتنی‌ ناوبراو رانه‌گه‌یاند هه‌روه‌ك ره‌تیشی‌ نه‌ده‌كرده‌وه‌.


PM:11:33:23/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو