ناتانیاهۆ: داوام له سوپای ئیسرائیل كرد ژێرخانی حوسییه‌كان له‌ناو ببات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل نوێترین فه‌رمانی بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه داوایلێكردوون ژێرخانی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌ناو ببه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به ئه‌ندامانی كنێست (په‌رله‌مانی ئیسرائیل)ی وت: "دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد، داوام له سوپا كرد ژێرخانی حوسییه‌كان له‌ناوببه‌ن".
نه‌تانیاهۆ له كنێست وتی: "هێزه چه‌كداره‌كانمان ئاراسته كرد بۆ له‌ناوبردنی ژێرخانی حوسییه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "هه‌ر لایه‌نێك هه‌وڵی زیان پێگه‌یاندنمان بدات، به هه‌موو هێزمانه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه".
ناتانیاهۆ راشیگه‌یاند كه "به‌رده‌وام ده‌بین له شكاندنی هێزه‌كانی خراپه به هێز و لێهاتوویی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كاتیشی بوێت".
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، كه‌ناڵی 13ی ئیسرائیلی ئاشكرای كرد كه ده‌یڤید بارنیا، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل (مۆساد)، پێشنیاری كردووه كه له ئاستی سیاسی‌دا گورزێك له ئێران بوه‌شێنرێت له‌بری ئه‌وه‌ی حوسییه‌كان به ئامانج بگیرێن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئامرازێك بۆ فشارخستنه سه‌ریان دوای په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه یه‌مه‌نییه".
سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی غه‌ززه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه "ناتوانین هه‌موو ئه‌و كارانه ئاشكرا بكه‌ین كه ده‌یكه‌ین"، وتیشی: "به وریاییه‌وه ده‌ڵێم هه‌ندێك پێشكه‌وتن به‌دیهاتووه و به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن تاوه‌كو هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه".
PM:09:42:23/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 5976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت