وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پەیوەندیی راستەوخۆمان لەگەڵ دەسەڵاتی ئێستا سوریادا نییە
وێستگەنیوز-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، لەئێستاداهیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆمان لەگەڵ دەسەڵاتی ئێستای سوریا نییە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2024، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "ئێران لە رابردووەوە لەگەڵ هەندێک لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا لە پەیوەندیدا بووە و تائێستاش بەردەوامە، بەڵام لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆمان لەگەڵ دەسەڵاتی ئێستای سووریا نییە".
لە ماوەی شەڕی ناوخۆی 13 ساڵەی سوریادا، ئێران لایەنگری بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریای دەکرد و هێزەکانی لە سوریا بڵاوەپێکردبوو تا شەڕبکەن لە ناوچەکە و رژێمەکەی ئەسەد بپارێزن.
PM:03:47:23/12/2024
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت