پارێزگاری ڕحا پێنج ڕۆژ هەموو جۆرە گردبوونەوە و چالاکییەکی لە پارێزگاکە قەدەغە کرد
وێستگەنیوز_
پارێزگاری ڕحا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ هەموو جۆرە گردبوونەوە و چالاکییەکی مەدەنی لە سەرتاسەری پارێزگاکە قەدەغەیە.
بڕیارەکە لە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت، هەرچەندە لە راگەیەندراوەکەی پارێزگاری ڕحا هیچ هۆیەک بۆ ئەو بڕیارەی ڕوون نەکراوەتەوە، بەڵام ئاماژەی داوە بڕیارەکە لە پێناو "ڕێگرییە لە کردەوەی تیرۆریستی و تاوانکاری."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە مەیدان و شوێنە گشتی و گۆڕەپانەکاندا، بە هەموو شێوەیەک کۆبوونەوەی جەماوەری، گردبوونەوە، کەمپینی مانگرتن، ڕێپێوان، بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی و چالاکییەکانی دیکە، قەدەغەیە."
بڕیارەکەی پارێزگاری ڕحا بەهۆی کۆکردنەوەی هێزی سەربازیی سوپای تورکیایە لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ترس هەیە لە ناوەندی ڕحا و شارۆچکەکانی دەوروبەری خۆپیشاندان و ناڕەزایی ساز بکرێت وەک پشتیوانییەک لە هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان.
AM:09:18:23/12/2024
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت