ئه‌نگوستیله‌كه‌ی نه‌سروڵا له زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشرا
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند كه ئه‌نگوستیله‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی پێشووی حزبوڵای لوبنانی له زیادكردنێكی ئاشكرادا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به 680 ملۆن تمه‌ن فرۆشرا.
كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، "پاشماوه‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌نگوستیله‌كه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتی پێشووی حزبوڵای لوبنانی مابووه‌وه، له زیادكردنێكی ئاشكرادا به 680 ملیۆن تمه‌ن (16 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی) فرۆشرا".
میدیاكانی ئیسرائیل ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئامانجی راگه‌یه‌ندراوی زیادكردنه‌كه بریتییه له "یارمه‌تیدانی دانیشتوانی سته‌ملێكراو له لوبنان و غه‌ززه".
له 27ی ئه‌یلولی رابردوودا حه‌سه‌ن نه‌سروڵا له هێرشێكی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان، كوژرا.
كه‌ناڵه ئیسرائیلییه‌كه پێیوایه كه ئه‌و زیادكردنه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران هه‌وڵی ده‌ستخستنی پاره ده‌ده‌ن "به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت"، وه‌ك ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش له ژێر رۆشنایی ئه‌و گورزانه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه لێیان دراوه".
ئه‌نگوستیله له شته دیاره‌كانی روخساری حه‌سه‌ن نه‌سروڵا بووه و له‌كاتی وتاردان و نوێژكردن و ده‌ركه‌وتنه‌كانیدا هه‌میشه ئه‌نگوستیله‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه و بوه‌ته مایه‌ی سه‌رنج.
به‌كارهێنانی زیو یان به‌رده پیرۆزه‌كان، یه‌كێكه له نه‌ریته‌كانی شیعه كه له كۆنه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه، پۆشینی زیو یان به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رده پیرۆزانه، واتای ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه باوه‌ڕی ئایینی به‌هێزه، زۆرجاریش ئه‌نگوستیله‌كان ده‌كه‌نه "په‌نجه تووته" یان په‌نجه‌ی "برای تووته – په‌نجه‌ی ئه‌ڵقه"ی ده‌ستی راست، هه‌شیانه ئه‌نگوستیله ده‌كاته هه‌ردوو په‌نجه‌كه.
پێشتر جه‌عفه‌ر فه‌زلوڵا، زانای ئایینی لوبنانی به تۆڕی "بی بی سی" راگه‌یاندوه كه له‌لای شیعه‌كان به‌كارهێنانی ئه‌نگوستیله دوو لایه‌نی هه‌یه، یه‌كێكیان ئایینییه و په‌یوه‌ندیی به‌وه هه‌یه كه هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر به‌كاریان هێناوه، ئه‌وی دیكه‌ش لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه په‌یوه‌یسته به كلتوری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی.
فه‌زلوڵا باسی له‌وه‌شكردوه كه به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات، به‌كارهێنانی ئه‌نگوستیله به نقێمی به‌رده به‌نرخه‌كانه‌وه له‌لای موسڵمانانی سوننه و شیعه بووه‌ته دروشمێكی ئایینی و نیشانه‌ی باوه‌ڕداری، شیعه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به‌وه ده‌زانن پابه‌ندن به ئایینه‌وه زیاتر ئه‌و جۆره ئه‌نگوستیلانه له په‌نجه ده‌كه‌ن كه به‌رده‌كه‌ی له جۆری به‌ردی پیرۆزی فه‌یروز یان عه‌قیق بێت.
PM:10:37:22/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 2744
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت