وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع کۆبووەوە


وێستگەنیوز_

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشق لەگەڵ فەرماندەی گشتیی نوێی سووریا کۆ بووەوە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی 12ـی 2024، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، فەرماندەی گشتیی نوێی ئیداریی ئەو وڵاتە کۆبووەوە. 

ئەمە دووەم سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیایە بۆ سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد. 

ئەلشەرع پێشتر لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا، ڕایگەیاندبوو "حکومەتی ئاییندەی سووریا پەرە بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ تورکیا دەدات، چونکە تورکیا زۆرترین ژمارەی پەنابەری حەواندووەتەوە و هاوکارییانی کردووە." 

هەر سەبارەت بەو پرسە، رۆژنامەی تورکیا'ـی نزیک لە پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا رایگەیاندووە، لە دوو هەفتەی داهاتوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی دیمەشق دەکات و لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع ناسراو بە محەممەد جۆلانی کۆدەبێتەوە.


PM:05:26:22/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو