فڕۆکەیەکی ئەمەریکا بە هەڵە خرایە خوارەوە
وێستگەنیوز-
هێزەکانی سوپای ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، فڕۆکەیەکی F-A18ی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە ئاسمانی دەریای سوور لە رووداوێکدا خراوەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2024، هێزەکانی سوپای ئەمەریکا رایگەیاند، "فڕۆکەیەکی F-A18ی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە ئاسمانی دەریای سوور لە رووداوێکدا خراوەتە خوارەوە".
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس ئاماژەی بەوەکردووە، هەردوو فڕۆکەوانەکەی رزگارکراون، بەڵام یەکێکیان برینێکی سوکی پێ گەیشتووە.
هێزەکانی سوپای ئەمەریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، کەشتییە جەنگییەکەی یو ئێس ئێس گێتیسبێرگ، بەشێکە لە گروپی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس هاری ئێس ترومان، بە هەڵە تەقەی لە فڕۆکەیەکیF/A18 کردووە، کە لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری هاری ئێس ترومانەوە دەفڕی.
هێزەکانی ئەمەریکا لەکاتی رووداوەکەدا هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن کردبوو و بەیاننامەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکاش وردەکاریی زیاتری نەخستووەتەڕوو.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریکا "سێنتکۆم" کە رایگەیاندووە، "شەوی رابردوو هێرشێکی ئاسمانیمان کردووەتە سەر کۆگایەکی هەڵگرتنی مووشەک و دامەزراوەیەکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ کە لەلایەن گروپی حوسییەکانی سەر بە ئێران لە سەنعا بەڕێوە دەبرێت".
AM:09:26:22/12/2024
ئهم بابهته 1504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت