ئەمەریکا: شەوی رابردوو هێرشی ئاسمانیمان کردە سەر حوسییەکان
وێستگەنیوز-
فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریکا "سێنتکۆم" پشتڕاستیکردەوە، کە درەنگانی شەوی رابردوو هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن ئەنجام داوە.
فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند، "هێرشێکی ئاسمانیمان کردووەتە سەر کۆگایەکی هەڵگرتنی مووشەک و دامەزراوەیەکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ کە لەلایەن گروپی حوسییەکانی سەر بە ئێران لە سەنعا بەڕێوە دەبرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی ئەمەریکا چەندان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییان لە ئاسمانی دەریای سووردا خستووەتە خوارەوە، جگە لە موشەکێکی دژە کەشتی.
هەروەها بۆردوومانەکە ناوچەکانی عەتان و نوقوم لە ناوەڕاستی شاری سەنعای گرتووەتەوە. هەرو بۆمبارانەکە ماڵێکی لە ناوەندی شاری سەنعا گرتووەتەوە کە حووسییەکان وەک ناوەندی فەرماندەیی بەکاریان دەهێنا.
AM:08:12:22/12/2024
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت