مەزڵوم عەبدی: داوای سوریایەکی یەکپارچە دەکەین


وێستگەنیوز-

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەمانەوێت ببینە بەشێک لە سوپای نیشتمانی سوریا ئەگەر دروستبکرێت".


مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاندووە، "پێشوازیی لە لێدوانەکانی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا دەکەین و لێدوانەکانیان ئەرێنین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "تائێستا لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا کۆنەبووینەتەوە، بەڵام ئامادەین کۆببینەوە و گفتوگۆ بکەین، هەروەها دەمانەوێت ببینە بەشێک لە سوپای نیشتمانی سوریا ئەگەر دروستبکرێت".

ئەوەشی وتوە، "داوای هەرێمێکی فیدراڵی لە سوریا ناکەن، بەڵکو داوای سوریایەکی یەکپارچەیی دەکەین".

مەزڵوم عەبدی وتیشی، "گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە کۆبانێ و منبج و رووباری فورات نزیک دەبنەوە، لەگەڵ ئەمەریکا بەردەوام دەبین بۆ فشار خستنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی شەڕ بووەستێنێت".














PM:09:50:21/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت