به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری: ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا و هه‌سه‌ده به پاڵنانی توركیا شه‌ڕ نه‌كه‌ن
رامی عه‌بدولڕه‌حمان
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی توركیا باس له‌وه ده‌كات كه شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات، به‌ڵام خۆی هه‌زاران تیرۆریستی ره‌وانه‌ی سوریا كرد، ده‌شڵێت: "پێویسته ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا و هه‌سه‌ده به پاڵنانی توركیا شه‌ڕی یه‌كتر نه‌كه‌ن".
رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باس له‌وه ده‌كات كه شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات، له‌كاتێكدا خۆی ده‌یان هه‌زار تیرۆریستی له توركیاوه هێنایه ناو سوریا و ئه‌مڕۆش ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت كه رێكخراوی داعش بوونی نییه".
رامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت: "له واقیعدا هێشتا رێكخراوی داعش له‌ناو خاكی سوریادایه و هێرشی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه داعش چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامداوه كه بووه‌ته‌هۆی كوژرانی زیاتر له 90 كه‌س له بیابانی سوریا و له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) هێرش ئه‌نجام ده‌دات".
به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری باسی له‌وه كرد كه "مه‌ترسیمان هه‌یه ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه كرده‌وه‌ی خۆكوژی ئه‌نجام بدات به مه‌به‌ستی تێكدانی دڵخۆشی گه‌لی سوریا به كه‌وتنی به‌شار ئه‌سه‌دی هه‌ڵاتوو. ده‌پرسین ئایا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له گرتووخانه‌كانی رژێمدا بوون، ئێستا له كوێن؟.. ئایا خۆیان شاردووه‌ته‌وه چوونه‌ته ده‌ره‌وه؟".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "رێكخراوه‌كه مه‌ترسیداره. كاتێك كۆتایی دێت كه نیشتمانێكی دیموكراسی هه‌بێت كه مافه‌كانی هه‌موو گه‌لی سوریا ده‌سته‌به‌ر بكات".
هۆشداریشی دا سه‌باره‌ت به كه‌مپی خول كه له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدایه و ده‌ڵێت "كه‌مپی هول بۆمبێكی داڕێژراوه".
رامی عه‌بدولڕه‌حمان راشیگه‌یاند كه "ده‌بێت هاوكاری له نێوان حكومه‌تی دیمه‌شق و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان ئه‌و دوولایه‌نه‌دا روونه‌دات به پاڵنانی توركیا كه ده‌یه‌وێت كورد له دیمه‌نی سوریا جیابكاته‌وه... هه‌مووان سوریایه‌كی نوێیان ده‌وێت".
PM:03:29:21/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت