روسیا شارۆچكه‌ی ناوچه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئۆكرانیای كۆنترۆڵ كرد
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسه‌كانی روسیا بڵاویانكردۆته‌وه، هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌یان شارۆچكهیەكی نوێیان له ناوچه‌یه‌كی سه‌ره‌كی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا كۆنترۆڵ كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێزه‌كانی "شارۆچكه‌ی ئۆسترۆڤسكی، له كۆماری گه‌لی دۆنێتسكیان ئازادكردووه".
وه‌زاره‌ته‌كه بڵاویكرده‌وه، یه‌كه‌كانی گروپی هێزه‌كانی "باشوور" شارۆچكه‌ی ئۆسترۆڤسكی له دۆنێتسكیان كۆنترۆڵكردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه "له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه ماندوونه‌ناسه‌كان كه له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی گروپی هێزه‌كانی باشووره‌وه ئه‌نجامدراون، شارۆچكه‌ی ئۆسترۆڤسكی سه‌ر به كۆماری گه‌لی دۆنێتسك ئازادكرا”.
هاوكات ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی روسیاوه بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی روسیا رۆژی هه‌ینی توانییان گوندی كۆستیانتینۆپۆلسك له پارێزگای دۆنێتسك له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
PM:02:39:21/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت