له هێرشێكی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆسه‌ر ئیسرائیل، 16 كه‌س بریندار بوون
وێستگه‌نیوز-
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كێكی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له ناوه‌ڕاستی ته‌لئه‌بیبی پایه‌ختی ئیسرائیل، 16 كه‌س برینداربوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه مووشه‌كێك كه له یه‌مه‌نه‌وه ئاراسته‌ی خاكی ئیسرائیل كرابوو، له ناوه‌ڕاستی ته‌لئه‌بیب كه‌وته‌خواره‌وه و له ئه‌نجامدا 16 كه‌س به سوكی برینداربوون..
، ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی وته‌بێژی سوپا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی "X” وتی: "دوای هه‌ڵدانی مووشه‌كێك له یه‌مه‌ن و چالاككردنی هۆشدارییه‌كان له ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل، هه‌وڵه‌كانی رێگریكردن لێی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو”.
خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتنی ئیسرائیلی رایگه‌یاند كه به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌وه 16 كه‌س برینداربوون.
خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتنی ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "چاودێری پزیشكی‌یان پێشكه‌ش به 16 كه‌س كردووه كه به‌هۆی پارچه شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌كانه‌وه كه به‌هۆی كاریگه‌ریی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه له باڵه‌خانه‌كانی نزیكدا شكاون، به سووكی برینداربوون".
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، مووشه‌كه‌كه له بنی براك له رۆژهه‌ڵاتی ته‌لئه‌بیب كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
سوپای ئیسرائیل سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر "ئامانجه سه‌ربازییه‌كان"ی سه‌ر به حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن ده‌ستپێكردووه، ئه‌مه‌ش دوای رێگریكردن له مووشه‌كێك هاته كه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌ی سه‌ر به ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرابوو.
حوسییه‌كان له تشرینی دووه‌می 2023ه‌وه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ده‌ریای سوور و كه‌نداوی عه‌ده‌ن له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له یه‌مه‌ن ده‌ستپێكردووه، ئه‌مه‌ش به "پشتیوانی" بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه‌ی ده‌زانن، كه له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023ه‌وه شه‌ڕێكی وێرانكه‌ری نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسی تیادایه.
له ته‌مموزی 2024دا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوی حوسییه‌كان له ته‌لئه‌بیب ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی ئیسرائیلی كوژرا. له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا، ئیسرائیل هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر پارێزگای حوده‌یده له كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ستپێكرد.
AM:10:21:21/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت