تۆمه‌تباری هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی سه‌ر بازاڕه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌و كه‌سه‌ی به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هێرشی كرده‌سه‌ر بازاڕه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له 60كه‌سیش برینداربوون، ده‌ستگیركرا.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه شه‌وی رابردوو كه‌سێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر بازاڕێكی جه‌ژنی كریسمس له شاری ماگدێبۆرگی ئه‌ڵمانیا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كه یه‌كێكیان منداڵه گیانی له‌ده‌ست دا و زیاتر له 60 كه‌سیش برینداربوون.
ئه‌م رووداوه دوای هه‌شت ساڵ دێت له هێرشێكی هاوشێوه كه بازاڕێكی جه‌ژنی كریسمسی له به‌رلین كرده ئامانج و له كاتێكدایه كه ئه‌ڵمانیا سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه.
وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كیش بۆ هه‌ر هێرشێكی تر، ئه‌ڵمانیا هێزه‌كانی خۆی خستۆته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه.
راینه‌ر هاسێلۆف، حاكمی ویلایه‌تی ساكسۆنی-ئانهاڵت، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی روویدا به‌رێكه‌وت نییه.
تۆمه‌تباری ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه پزیشكێكی سعودییه و ته‌مه‌نی 50 ساڵه و له ساڵی 2006 گه‌یشتووه‌ته ئه‌ڵمانیا و له ناوچه‌ی ساكسۆنی-ئه‌نهالت كاری كردووه، كه ماگدیبۆرگی پایته‌خته‌كه‌ی 160 كیلۆمه‌تر له به‌رلینه‌وه دووره.
ئه‌و پیاوه كه له‌لایه‌ن میدیا ناوخۆییه‌كانه‌وه به "تالیب" ناسراوه، به وته‌ی هاسیلۆڤ، "به ته‌نیا ئه‌و كاره‌ی كردووه".
هێشتا پاڵنه‌ره‌كانی ڕوون نییه، به‌و پێیه‌ی وه‌ك توندڕه‌وێكی ئیسلامی لای پۆلیس نه‌ناسرابوو، به‌پێی میدیاكانی ئه‌ڵمانیاش ته‌نانه‌ت به‌پێی بۆچوونه‌كانیشی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دژی مه‌ترسییه‌كانی "به ئیسلامیكردن" بوو.
پۆلیسی ناوچه‌كه رایگه‌یاند كه "له قۆناغی ئێستای لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، هێشتا ناتوانرێت پۆلێن بكرێت كه ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له بازاڕی كریسمسدا چی روویداوه".
وته‌بێژی پۆلیسی ماگدێبۆرگ به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه كه ئۆتۆمبێله‌كه "به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی 400 مه‌تر له بازاڕه‌كه‌دا" خۆی كێشاوه به خه‌ڵكه‌كه‌دا.
دوو كوژراوه‌كه منداڵێك و كه‌سێكی پێگه‌یشتوون. به‌پێی ئامارێكی كاتی كه له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه ده‌رچووه، 68 كه‌س بریندار بوون كه برینی 15یان سه‌خته.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی سه‌ردانكه‌ران كه له‌لایه‌ن سایتی هه‌واڵی ناوخۆیی "ڤۆڵكستایم"ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تاوانباره‌كه ئۆتۆمبێلێكی ده‌بڵ ئه‌كسلی ره‌نگ ره‌شی لێخوڕیوه و به‌ربه‌سته ئه‌منییه‌كانی شكاندووه، دواتر به‌رده‌وام بووه له لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی زیگزاگ له ناو بازاڕه‌كه‌دا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وڵاتی سعودیه "ئیدانه‌ی" رووداوه‌كه‌ی كرد و هاوده‌نگی و پشتیوانی خۆی بۆ به‌رلین ده‌ربڕی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا له پلاتفۆڕمی (X) رایگه‌یاند كه "شانشینی سعودیه ئیدانه‌ی ئه‌و رووداوه ده‌كات و پشتیوانی و هاوده‌نگی بۆ گه‌لی ئه‌ڵمانیا و خێزانی قوربانییان ده‌رده‌بڕێت. هه‌ڵوێستی سعودیه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دووپاتده‌كه‌ینه‌وه".
AM:09:13:21/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 2652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت